عەلی خامنەیی: لە مەترسی دەربازبووین

0

نوچە-ئاژانسەکان

ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، وێڕای ئاماژەدان بە خۆپیشاندانەکانی هەفتەی ڕابردووی ئەم وڵاتە، ڕایگەیاند: مەترسییەک بوو کە بە خێر گەڕایەوە.

عەلی خامنەیی، ئەمڕۆ چوارشەممە،٢٧ی نۆڤەمبەر لە دیدار لەگەڵ ژمارەیک لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران و میلیشیاکانی ئەم وڵاتە گوتی: پیلانێکی قوڵ و هەمەلایەنە بەرۆکی وڵاتی گرتەوە و دەستی بیانی لە پشتە.

خامنەیی دەڵێت: پلانداڕێژەران پارەیەکی زۆریان بۆ ئەم پیلانە خەرج کرد، بەڵام بێ ئاکام مایەوە و شکستی هێنا.

ڕێکخراوی ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ، لە دوایین بەراوردی خۆیدا ڕایگەیاند لانی کەم ١٤٢ خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و بەدواداچوونی زیاتر بۆ ئەم ڕووداوانە دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com