خۆپیشاندانەکان بەردەوامن

0

نوچە-سکای نیوز

سەرچاوەکانی هەواڵ، باس لە بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەکان لە چەند شارێکی عێراق دەکەن.

کەناڵی سکای نیوز ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە،٢٧ی نۆڤەمبەر خۆپشاندەران لە شاری کەربەلا، ڕێگا سەرەکییەکانی ئەم شارەیان داخستووە.

خۆپیشاندەران بە ئاگرتێبەردانی تایە، ڕێگا سەرەکییەکانیان بەرەو شاری کەربەلا بەستووە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق، ئەم خۆپیشاندانەی پشتڕاست کردۆتەوە.

لە لایەکی دیکەوە بە بڕیاری دەستەی دەستپاکی عێراق، چەند ئەندامێکی ئەنجوومەنی پاڕیزگای میسان دەستگیر کراون.

هەر ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند:  لە ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمانی ئەم وڵاتە ئیرادەیەکی جددی بۆ چاکسازی و چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئەم وڵاتە بوونی هەیە.

سەرۆک وەزیران هەروەها باسی لە ئازادکردنی سەدان خۆپیشاندەر کرد، کە لە  ماوەی ڕابردوودا بە هۆی هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەستگیر کرابوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com