وردەکاری هێرشەکەی ئێران ئاشکرا دەبێت

0

نوچە-ڕۆیتەرز

دوای چوار مانگ لە هێرش  بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلی لە سەر ئەم بابەتە خستۆتەڕوو.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتەکەیدا، وردەکاری ئەم هێرشە کە پلانەکەی لە ژووری ئۆپەراسیۆنی سوپای پاسدارانی ئێرانی ئامادە کراوە، ئاشكرا دەکات.

ئەم زانیارییانەی ئاژانی رۆیتەرز، لە سەر زاری سێ بەرپرسی ئاگادار لە کۆبوونەوەکە و سەرچاوەیەک نزیک لە ناوەندەکانی بڕیاری کۆماری ئیسلامی ئاشكرا کراوە.

پلانی هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە، لە لایەن فەرماندەی سوپای پاسداران و چەندین بەرپرسی باڵای سەربازی ئێرانی ئامادە کراوە و دواتر ڕابەری کۆماری ئیسلامی لێ ئاگادار کراوەتەوە.

عەلی خامنەی ڕایگەیاندووە: نابێ ڕاستەوخۆ هێرش بکرێتە سەر ئامانج و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و باشتر وایە دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە بکرێنە ئامانج.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com