لاڤرۆف پێشنیارێک ئاراستەی هەسەدە دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی رووسیا،  لە بارەی دۆخی سووریا هۆشادری دەدات و هاوکات پێشنیارێک ئاراستەی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات.

سێرگی لاڤرۆڤ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی رووسیا داوا لە هەسەدە دەکات کە پابەندی هەڵوێست و بڕیارەکانی خۆیان بن .

بە گوتەی لاڤرۆف،هیچ نیشانەیەک نابیندرێ کە سەلمێنەری پێشێلککردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنی سوچی لە لایەن تورکیاوە بێت. هەر بۆیە پێویستە هەسەدە پابەندی بڕیار و ڕێککەوتنی سوچی بێت.

وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت: کوردەکان تەنها لە مانەوەی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتەدایە کە دەتوانن بە مافەکانیان بگەن.

لاڤرۆف هەروەها داوا لە هەسەدە دەکات، کە لەگەڵ رژێمی بەشار ئەسەد بکەوێتە دانوستانەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com