نوچە
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن، ساڵی داهاتوو به‌غدا مانگانه نزیكه‌ی ترلیۆنێك دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كات.
هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا ڕێككه‌وتوون، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات و ئه‌وانیش ته‌واوی مافه داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكەن و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووەوە له بودجه‌ی ٢٠٢٠ دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
د. ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی، راگەیاندووە “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه رۆژانه ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا ده‌كات، حكومه‌تی عێراقیش پشكی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی ره‌وانه ده‌كات و وه‌كو ئه‌مساڵ نابێت، كه ته‌نیا به‌شێكی ره‌وانه ده‌كرد”.
سه‌فار ئاماژە بەوەشدەکات، کە ساڵی داهاتوو جیاواز ده‌بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه هه‌رێمی كوردستان نه‌وت راده‌ست ده‌كات، ئه‌وانیش پشكی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی ره‌وانه ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ بودجه‌ی سیادی و حاكیمه و له‌و قه‌رزانه‌ش، کە حکومەتی فیدراڵی وه‌ریده‌گرێت، پشكی هه‌رێمی لێ ده‌دات”.
ئەحمەد سەراف گوتیشی “چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ساڵی داهاتوو حكومه‌تی عێراق، مانگانه نزیكه‌ی ترلیۆنێك دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و بودجه‌یەی، كه عێراق بۆ ساڵی داهاتوو هه‌یه‌تی”.