نوچە-ڕیانۆڤێستی
ئاژانسی هەواڵی ریانۆڤێستی روسیا رێککەوتنێکی نوێی سەربازی لە نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە ئاشکرا دەکات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەم پێگەیە، روسیا و تورکیا، بۆ ساڵی ٢٠٢٠ رێککەوتنێکی نوێی سەربازی واژۆ دەکەن.
ئەم رێککەوتنە پەیوەستە بە رادەستکردنی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠ روسی.
بەرپرسێکی روسیا لەم بارەوە دەڵێت، رێککەوتنی فرۆشتنی سیستمی دژەموشەکی ئێس-٤٠٠ روسیا بە تورکیا، تا نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ لە نێوان دوو وڵات واژۆ دەکرێت.
بە گوێڕەی رێککەوتنەکە، روسیا سیستمی بەرگری موشەکی ئێس -٤٠٠ بۆ تورکیا بەڕۆژ (ئابدەیت) دەکاتەوە.