ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی هاوپەیمانان و هەسەدە دەستپێدەکاتەوە

0

نوچە-نیۆیۆرک تایمز

هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە سووریا دەستپێکرەوە.

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتیکدا نووسیویەتی: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە هاوکاری هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیان بۆ سەر چەکدارانی داعش و بنکە سەربازییەکانی ئەم گروپە دەستپێکردۆتەوە.

نیۆیۆرک تایمز لە سەر زاری بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا ئەم راپۆرتەی بڵاو کردۆتەوە و نووسیویەتی: سەرباری بڕیاری پێشووی دۆناڵ ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا، ژمارەیەکی بەرچاو لە سەربازانی ئەم وڵاتە لە سووریا جێگیرن.

پێشتر ژەنەڕاڵ کنت مەک کنزی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەی مەنامە ڕایگەیاندبوو: کە بەم زووانە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە سووریا دەستپێدەکەنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com