نوچە-ئاژانسەکان
ڕێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ(لێبوردنی نێودەوڵەتیی)دوایین ئاماری کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێرانی ڕاگەیاند.
لە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی ئەمنستیدا هاتووە: لانی کەمی کوژراوەکانی ئێرانی ١٤٣ کەسە کە تێکڕایان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە کوژراون.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە ئەمنستی ڕۆژی هەینی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو ژمارەی کوژراوەکان ١١٥ کە س بووە.
ڕاپۆرتەکە جەخت دەکاتەوە، کە لە نەبوونی زانیاری تەواو، پێیوایە کە ژمارەی کوژراوەکان لەوە کە هەیە زۆرتر بێت و ئەم ڕێکخراوە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوانە و ژمارەی کوژراو و بریندارەکان دەکات.
فیلیپ لوتەر، بەرێوەبەری لێکۆڵینەوەکانی باکوری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەمنستی دەڵێت: بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوەکان هۆشدارییەکی جددیە و دەری دەخات کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە چ شێوەیەکی دڕندانە ژیانی مرۆڤەکانیان کردۆتەوە ئامانج.