نوچه: مورادی
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی حزبێكی رۆژهه‌ڵاتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، داوا له راگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ین ده‌نگی ئه‌و گیراوانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه بگه‌یه‌ننه ناوه‌نده‌كانی جیهان.
ڕۆژی ١٥-١١-٢٠١٩، راگه‌یاندنی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له ئێران له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌وه خه‌ڵكی توره و بێزاری ئێڕانی هێنایه سه‌ر شه‌قام به دژی كۆی سیستەمی وڵات، دوای چه‌ندین ڕۆژ خۆپیشاندان، وه‌ك ساڵانی پێشوو ته‌نیا به به‌كارهێنانی هێز و چه‌ك وه‌ڵامی خۆپێشانده‌رانیان دایه‌وه و كه زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، به هۆیه‌وه زیاتر له ٢٥٠ كه‌س كوژرا و به‌هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زیاتر له هه‌شت هه‌زار كه‌س ده‌ستگیر كراون.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، سۆران نووری، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك)، له‌باره‌ی دۆی ده‌ستگیركراوانی خۆپیشاندانه‌كان ڕایگه‌یاند: داوا له ڕاگه‌یاندنه‌كانی باشووری كوردستان ده‌كه‌ین باردۆخ و ده‌نگی ئه‌و گیراوانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه بگه‌یه‌ننه ناوه‌نده‌كانی جیهان، كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئێمه وه‌ك كوردی ڕۆژهه‌ڵات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی حدك ده‌شڵێت، ناوه‌ندی هاوكاری حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به ڕاگه‌یه‌ندراو هه‌مان داخوازییان هه‌یه، كه داوایان له ڕێكخراوه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی و چالاكان و رۆژنامه‌نووسانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه، كه ئه‌و دۆخه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه به دنیای ده‌ره‌وه‌ی بگه‌یه‌نن.
له‌باره‌ی دۆخی ده‌ستگیركراوه‌كان، سۆران نووری گوتی، به گوێرەی ئه‌و ئامار و زانیارییانه‌ی به ده‌ست ئێمه ده‌گه‌ن زیندانی سیاسیی له دۆخێكی زۆر ناله‌باردایه و ته‌نانه‌ت ژماره‌یان ئه‌وه‌نده زۆره گیراوه‌كان، له قوتابخانه و زه‌وی تۆپی پێ رایانگرتوون له سه‌رما و سۆڵه‌ی ئێستا به بێ جل و به‌رگ، جیا له ئه‌شكه‌نجه و ئازاری زۆر.