نوچه
سهرۆكی ههرێمی كوردستان و ههریهك له جێگرهكانی مستەفای سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا، گهیشتنه شاری سلێمانی و لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەدان.
بهگوێرهی زانیارییهكان، خاڵی یەکەمی ئامانجی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆبوونەوەی لەگەڵ رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان شێخ جەعفەر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕانە کە لە ساڵی ٢٠١٨ لەسەروبەندی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەندێک گرژیی دروستبوو، بزووتنەوەی گۆڕانیش سکاڵای یاسایی دژی شێخ جەعفەر هەیە و لەوکاتەشەوە هیچ پەیوەندییەک لەنێوانیاندا نییە.
هەریەک لە جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان یاوەریی نێچیرڤان بارزانی دەکەن لە سەردانەکەیدا بۆ سلێمانی.
ئامانجێکی دیکەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ حیزبەکان، بەتایبەت یەکێتی و گۆڕان، یەکخستنی هەڵوێستی هەرێمی کوردستانە لەبەرامبەر گۆڕانکاری و رووداوەکانی عێراق و ناوچەکە، هەروەها تاوتوێکردنی دوایین کۆبوونەوەی لایەنەکانی عێراق کە ١٨ی ئەم مانگە لە بەغدا لە ماڵی عەممار حەکیم بەڕێوەچوو”.
به گوێرهی زانیارییهكان، له میانی سهردانهكهیدا، شاندی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان، سەردانی بارەگای چەند لایەنێکی سیاسی دیکە دەکات.