نوچه: مورادی
نوێنەری كریستیانەكان لە پەرلەمانی كوردستان “دیاركردنی پێنج كورسی بۆ كریستیانەكان لە پەرلەمانی عێراق، ناعەداڵەتی تێدایە و ناتوانین بە پێنج كۆرسی مافەكانمان بەدەست بێنین”.
جیا له كورد، پێكهاتهی ئایینی كریستیانی عێراق و ھەرێمی كوردستان، داوای گەرەنتی دەكەن لە ھەمواركردنەوەی دەستووری عێراقدا، كه بهشێوهیهك مافیان پێشێل نهكرێت.
له لێدوانێكی تایبهت به نوچه، روبینا تیاری، نوێنەری كریستیانەكان لە پەرلەمانی كوردستان، لهبارهی ههمواری دهستووری عێراق و ژمارهی كورسییهكانیان له پهرلهمان ڕایگەیاند: پێویستە لە ھەمواری دەستووردا مافی ھەموو پێكھاتەكان لە بەرچاو بگیرێت، لەوانەش پێكھاتەی كریستیان و نوێنەرێكی كریستیانیش بەشدارە لە ھەمواركردنەوەی دەستووردا، لەبەر ئەوەی بەپێی ماددەی (١٢٦) پێویستە گەرەنتی بۆ پێكھاتەكان ھەبێت.
روبینا تیاری پێیوایە، لەو پڕۆژەیاسایەدا، كە بۆ ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەكانی عێراق ئامادە كراوە، كه بۆ كریستیانەكان لە پەرلەمانی عێراق دیاری كراون، كهمه و خواستی ئێمە زیاترە و بە پێنج ئەندام ناتوانین وەك پێویست كار بۆ بەدەستھێنانی مافەكانمان بكەین، بۆیە لە ھەوڵداین بۆ زیادكردنی كورسیی كریسیتانەكان”.