نوچه: مورادی
ئه‌ندامێكی سەركردایه‌تی پارتێكی ڕۆژهه‌ڵات ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تی ئێران توانیویه‌تی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام ئه‌و كۆنترۆڵكردنه كاتییه و هه‌میشه‌یی نابێت.
له ڕۆژی هه‌ینی ١٥-١١-٢٠١٩، تاكو ئێستا خۆپیشاندان به‌رده‌وامه و ئێران به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ره‌كان، كه دوای به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بۆ ٣٠٠% له نرخی خۆی، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران زۆر به توندی به‌رپه‌رچیان دانه‌وه، تا ئه‌ندازه‌یه‌ك دۆخه‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووه، به‌ڵام شاره‌زایان پێیانوایه دۆخی ئێران وه‌ك خۆی لێ نایه‌ته‌وه و به‌ره‌و ڕووخانی ده‌سه‌ڵات هه‌نگاو ده‌نێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، سۆران نووری، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی دیموكاتی كوردستان (حدك)، له‌باره‌ی دۆخی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕایگه‌یاند: له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی كه ناڕه‌زایه‌تی له ئێران و كوردستان هه‌بوو، حكوومه‌تی ئێران توانیویه‌تی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام ئه‌و كۆنترۆڵكردنه كاتییه و ناتوانێت بۆ هه‌میشه ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیانه بۆ هه‌میشه كۆنترۆڵ بكات.
سۆران نووری ده‌ڵێت، حكوومه‌تی ئێران، به هێزه چه‌كداره جۆراوجۆره‌كان توانیویه‌تی، ده‌ستبه‌سه‌ر دۆخه‌كه بگرێت به‌ڵام هه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رده‌وامه و شه‌وانه زیاتر هه‌یه. هه‌روه‌ها هه‌زاران كه‌س له ئێران به گشتیی و ڕۆژهه‌ڵات به تایبه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
له‌باره‌ی ژماره‌ی كوژراو بریندار و ده‌ستگیركراوه‌كان ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی حدك، گوتی ”به‌هۆی پچڕانی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی له ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆن و مۆبایل، ئامارێكی ته‌واو له‌به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روونه به‌گوێره‌ی ئاماری فه‌رمی، كوژراوه‌كان ١٣٠ كه‌سن، به‌ڵام به گوێره‌ی ئاماری نافه‌رمی زیاتره له ٢٥٠ تا ٣٠٠ كه‌سە، ئه‌مه‌ش كاتی ده‌وێت تاكو پشتڕاست ده‌كرێته‌وه. برینداره‌كانیش به هه‌زران كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت و زیاتر له هه‌شت هه‌زار كه‌س له ته‌واوی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، كه به‌شێكی زۆری كوردن.