ئەردۆغان سەردانی قەتەر دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆککۆماری تورکیا، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی نۆڤەمبەر، سەردانی قەتەر دەکات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بە مەبستی دیدار لەگەڵ میری قەتەر، سەردانی دۆحەی پایتەختی ئەم وڵاتە دەکات.

ئەم سەردانەی ئەردۆغان بۆ قەتەر، لە سەر بانگهێشتی شیخ تمیم بن حمد آل ثانی، میری قەتەر ئەنجام دەدرێت.

ئامانج لە سەردانەکەی ئەردۆغان، بەشداری کردنە لە پێنجەمین کۆبوونەوەی لیژنەی ستراتیژی قەتەر و تورکیا.

پەیوەندیەکانی تورکیا و قەتەر لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا و دوابەدوای سەرهەڵدانی قەیرانی دیپلۆماسی لە نێوان قەتەر و وڵاتانی عەرەبی، بەهێزتر بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com