دوایین زانیاری لە بارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق

0

نوچە-سکای نیوز

سەرچاەکانی هەواڵ باس لە بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەکەن.

ئەمڕۆ (دووشەممە ٢٥/١١/٢٠١٩) کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی ڕایگەیاند، کە خۆپیشاندانەکانی عێراق لە پارێزگای بەسرە بەردەوامە.

لە لایەکی دیکەوە پەیجی دەزگای دژەتیرۆری عێراق هاککراوە و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق_یش ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە.

دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەیانێکی فەرمیدا رایگەیاندووە، پەیجی ئەم دەزگایە لە سەر فەیسبووک لە لایەن هاککەرە نەناسراوەکانەوە هاککراوە.

هاوکات رێگاکانی هاتوچۆ بەرەو پاڕیزگای ناسریە، بە تەواوەتی لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە داخراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com