نوچە-میدیاکان
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر سوپای عێراق، ئەفسەرێک و چەند سەربازێک کوژران.
ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی دەڵێن، بە هۆی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر گوندی الإصلاح لە خانەقین ئەفسەرێکی عێراقی و سێ سەرباز کوژران.
سەرباری ئەوەی، کە داعش لە رووی سەربازییەوە تێکشاوە و بەرپرسانی عێراقی بانگەشەی بۆ دەکەن، بەڵام ئەم رێکخراوە لە هێڕشەکانی بەردەوامە.