نوچه: مورادی
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەگەر داخوازییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت، ئەوا ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا دەکرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٥-١١-٢٠١٩ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گه‌یشتنه‌وه بەغدا و به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا به‌تایبه‌ت عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆببنه‌وه و ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌كه یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت له‌باره‌ی پرسی بودجه و ڕاده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم به كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی، چونكه شاندی هه‌رێم وه‌ڵامی هه‌رێمی پێیه بۆ به‌غدا.
له‌لێدواێكی تایبه‌ت به نوچه، فارس عیسا، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا ڕایگەیاند: شاندی هه‌رێم بە نیازی ڕێککه‌وتن چووەتەوە به‌غدا، ئەگەر داخوازییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت، ئەوا٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا دەکرێت.
فارس عیسا ده‌ڵێت، له‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێیان لەگەڵ سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی، شاندی حکوومەتی هەرێم جارێکی دیکە بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حکوومەتی عێراق، ئه‌مڕۆ گەیشتنەوە بەغدا و بڕیارە گفتوگۆ بکرێت و وەڵامی هەرێمی کوردستان بگەیەندرێتەوە به‌غدا.
ئەو بەرپرسەی حکوومەتی هەرێم جەختی له‌وه کردەوە، کە پێشتریش هەرێم ئامادەی خۆی ده‌ربڕیووه، كه ڕۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ڕادەستی بەغدا بکات، بە مەرجێک داخوازییەکانی لە بودجەی ٢٠٢٠ی عێراقدا لەبەرچاو بگیرێت.
فارس عیسا ده‌ڵێت، کە یەکێک لە دواوكارییه‌كانی هەرێم ئەوەیە، پرسی بودجە تێکەڵ بە پرسە سیاسییەکان نەکرێت و لەسەر بنەمای ڕێککەوتن مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.