نوچه: مورادی
لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایدهگهیهنێت، ئامادەکاری بۆ سکاڵا تۆمارکردن لەسەر یاسایەکی نوێی پەرلەمانی عێراق، لە دادگای فیدراڵی عێراق دەکهن
پێشتر لیژنهی ناوچهكوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم له پەرلەمانی کوردستان لە دادگا فیدڕاڵی سکاڵای لە دژی یاسای هەڵبژاردن تۆمار کرد و دادگاکەش سکاڵاکەی لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان یەکلا کردەوە.
له لێدوانێكی تایبهت به نوچه، زیاد جەبار، سەرۆکی لێژنەی دارابی پەرلەمانی کوردستان، لهبارهی سكاڵایان لهسهر چهند ماددهیهك له دادگای فیدڕاڵی ڕایگەیاند: ماددەکانی (١١٠، ١١٤، ١١٥ و ١١٦)ی یاسای ژمارە (٦) کارگێڕی و دارایی، کە پەرلەمانی عێراق پەسەندی کردووە، دژی ناوەڕۆکی دەستووری عێراقن.
زیاد جەبار روونیكردهوه و گوتی، ئەم یاسایە، کە بڕیارە لە ساڵی داهاتووەوە بکەوێتە بواری جێبەجێکردن، ھەرێمی کوردستان ناچار دەکات، كه سەرجەم داھاتهكانی بگەڕێنێتەوە بۆ عێراق.
سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمان ئاماژەی بەوەدا، کە بەر لە جێبەجێکردنی یاساکە، سکاڵا لە دادگای فیدڕالی عێراق تۆمار دەکەن، چونکە ئەو ماددانە پێچەوانەی بڕگە و ماددەکانی دەستووری عێراقن و زیان بە هەرێمی کوردستان دەگەیەنن له داهاتوودا.