نوچه
ئەمڕۆ ٢٥ی نۆڤەمبەرە و ڕۆژی جیهانی بەرەنگابوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتانە و لە هەرێمی کوردستانیش لە هەڵمەتێکی ١٦ رۆژی نیشتمانیدا دەیان کار و چالاکی تایبەت بە ژنان بەڕێوە دەچێت.
بەم بۆنەوە ئەمڕۆ (دووشەمە ٢٥-١١-٢٠١٩)، لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە ھەولێر لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و بە سەرپەرشتی ئەنجوومەنی باڵای خانمان ھەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان رادەگەیەندرێت، كە تێیدا چەندین پانێل لەبارەی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەدەچێت”.
لە ڕێوڕەسمەکەدا پەخشان زەنگەنە ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە دۆخی ئافرەتان لە کوردستان و کار و چالاکییەکانی ئەو هەڵمەتە نیشتمانییە کرد، کە لە ماوەی ١٦ ڕۆژدا لەلایەن ئەنجومەنی باڵای خانمان و ڕێکخراوەکانی دیکەی تایبەت بە ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی لە پارێزگا و شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان ئەنجام دەدرێن.