ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا بڕیاری كۆتایی ده‌درێت

0

نوچه‌

ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ ٢٥-١١-٢٠١٩) شاندێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بۆ بەشداركردن لە گفتوگۆكانی ئامادەكردنی بودجه‌ گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، لەبارەی رێككەوتنی ھەولێر و بەغدا بڕیار دەده‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیارە ئەمڕۆ عادل عەبدولمەھدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری كۆتایی بدات لەبارەی رێككەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا بە تایبەت لەسەر پرسی نەوت و بودجە.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شانده‌كه‌ی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، كه‌ له‌ ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی، دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندان و خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێكهاتوون، وەڵامی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەبارەت بە رێككەوتن لەسەر پرسی نەوت و بودجەیان بردووه‌ته‌وه‌ لای سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و بەشداریی لە گفتوگۆكانی حكومەتی عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئامادەكردنی پڕۆژە بودجەی ٢٠٢٠ـی عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com