هۆکاری کۆنەبوونەوەی مایک پێنس لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئاشکرا دەکرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەردانی مایک پێنس لە ئێستادا بۆ هەولێر هێزی هەرێمی کوردستان دەردەخات.                   

  ڕۆژی رابردوو (٢٣-١١-٢٠١٩) مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا، دوای سەردانێکی بۆ بنکەی سەربازیی وڵاتەکەی لە ئەنبار، سەردانی هەولێری كرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان کۆبووەوە. ئەمەش کاردانەوەی بەرپرسانی عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا.                                                                                                                                   

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مەیادە محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە سەردانی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەرێم، ڕایگەیاند”سەردانەکەی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەولێر، سەردانێکی زۆر ئەرێنی بوو بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە سەردانی مایک پێنس لە ئێستادا بۆ هەرێمی کوردستان، هێزی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی سیاسیی کورد دەردەخات. ئەو گرنگییەی بەهەرێمی کوردستان دەدرێت وەک وڵاتێک مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت”.                                                                                  

سەبارەت بە هۆکاری کۆنەبوونەوەی مایک پێنس لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، پەرلەمانتارەکەی پارتی، دەڵێت”من بۆ دوو هۆکاری دەگەڕێنمەوە، یەکەمیان گرژییەکی زۆر ئاشکرا لە نێوان سیاسەتمەدارانی عێراق و واشنتۆن هەیە، دووەمیان لە ئێستادا بارودۆخی ئەمنی عێراق جێگیر نییە”.                                                                                   

مەیادە محەمەد، گوتی”سەردانی مایک پێنس بۆ هەرێم ئەوەدەگەیەنێت، سەرکردە سیاسییەکانی کوردستان هەولێریان کردووەتە پایتەختی دیپلۆماسییەت، بۆ ئەوەی وەفدە نێودەوڵەتییەکان، عەرەبییەکان و وڵاتانی ئیقلیمی ڕوو بکەنە هەولێر و ڕوو لە بەغدا نەکەن”.                                                                                                                

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com