جوتیار عادل: گەیشتووینە لێکتێگەیشتنێکی باش

0

نوچەنێت

وتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانرایگەیاند: گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤-١١-٢٠١٩، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی دانوستانکاری نێوان هەولێر و بەغدا کۆبووەوە.

دوابەدوای کۆبوونەوەکە، جوتیار عادل، وتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا، بە ڕێنمایی و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، بەردەوامە و ھەردوولا گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتنی باش”.

هاوکات گوتی “سبەی دووشەممە بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكان، شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەکاتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com