نوچەنێت
ڕۆژی شه‌ممه، ٢٣-١١-٢٠١٩، مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئەمەریکا سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم كۆ بووه‌وه. سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی ئەمەریکا بۆ كوردستان به گرنگ ناو ده‌بات.
سیاسه‌تمه‌داری كورد، مه‌حمود عوسمان، دەربارهی سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی ئەمەریکا بۆ كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند “سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی ئەمەریکا بۆ كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌ت گرنگه، به‌تایبه‌ت ئێستا کە هه‌ولێر و به‌غدا دەربارهی نه‌وت و بودجه و كێشه هه‌ڵپسێردراوه‌كانی تری نێوانیان له دانوستاندان”.
مه‌حموود عوسمان گوتی:”ئەمەریکا له‌سه‌ر زمانی جێگری سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی دووپاتی كرده‌وه، كه پشتیوانی له لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كه‌ن و چۆن داوای حكومه‌تێكی به‌هێزی كرد بۆ عێراق، ئاواش دووپاتی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستانی به‌هێزیان ده‌وێت”.
مایك پێنس له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، پابەندیى ئەمەریکاى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان و هاوکارى و پشتگیرى لە هەرێمى کوردستان وەک هاوپەیمانێکى ئەمەریکا لە چوارچێوەى عێراقدا دووپات کردەوە و خۆشحاڵى و پشتگیریى وڵاتەکەى بۆ بەرەوپێشچوونى پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆ و هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکان نیشان دا.
د.مه‌حموود عوسمان ده‌ڵێت “گرنگه ئەمەریکا ڕۆڵ ببینێت له ڕێكکه‌وتن و دانوستانه‌كانی نێوان ئێمه‌ی كورد و به‌غدا، به‌تایبه‌ت ئێستا دۆخی عێراق به‌هۆی خۆپێشاندانه‌كانەوە نائارامه و ناتوانی بڵێی به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بووه”.
د،مەحمود گوتیشی”كوردستان به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیایییەوە له ناوچه‌كەدا پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه، ده‌بێ هه‌میشه له‌به‌رچاو بگیردرێت، بۆیه‌ش هه‌میشه ئەمەریکا ده‌ڵێ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌هێزمان له عێراقدا ده‌وێت.”