سبەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا واژۆ دەکرێت

0

نوچەنێت

سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دەڵێت: لە میانەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، ڕێككەوتن كراوە كە هەرێم ڕۆژانە ٢٥٠هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بكات و، ئەوانیش پشكی بودجەی هەرێم بە تەواوی ڕەوانە بكەن.

فارس عیسا، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی عێراق ڕێككەوتون، كە لە سەرەتای ساڵی نوێوە هەرێم ڕۆژانە ٢٥٠هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بكات و، بەغداش مانگانە بەشە بودجەی هەرێم بە تەواوی ڕەوانە بكات، هەروەها بە هیچ شێوەیەكیش بەشە بودجەی هەرێم تێكەڵ بە سیاسەت نەكرێت.

فارس عیسا دەڵێت: بڕیارە سبەی دووبارە شاندی هەرێم بێتەوە بەغدا و ڕێككەوتنەكە واژۆ بكەن، كە لە سەرەتای ساڵی نوێ و دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو، جێبەجێ دەكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com