نوچەنێت
وەزیری نەوتی عێراق، تەوەری کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵیت، کۆبووەنەوەکان کەشێکی ئەرێنییان هەبووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣-١١-٢٠١٩( سامر غەزبان) جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، دوو تەوەری گرنگ و سەرەکی بابەتی گفتۆگانیان بووە.
بەپێی قسەی وەزیری نەوتی عیراق، ڕێکخستنی پەیوەندییە نەوتییەکانی هەولێر و بەغدا و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، بابەتی کۆبوونەوەکانیان بووە.
هاوکات ڕایگەیاندووە، کە کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوون و بەردەوامییان دەبێت.