نوچە-ڕۆیتەرز
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە،٢٤ی نۆڤەمبەر بڵاو کردۆتەوە، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ڕۆژی ڕابردوو لە پارێزگای ناسریە ئاشکرا دەکات.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پۆلیس و نەخۆشخانەکانی پارێزگای ناسریە ڕایگەیاند: ڕۆژی ڕابردوو لانی کەم سێ کەس لە خۆپیشاندەران کوژراون و نزیکەی ٥٠ کەس بریندار بوونە.
ئاژانسەکە هەروەها باس لە بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەکان دەکات لە شارەکانی عێراق.