نوچە-دجلە
قەیس خەز عەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهل حەق لە عێراق، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق خستەڕوو.
قەیس خەز عەلی، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی دجلە دەڵێت: مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیران، لە بەرژەوەندی گشتیی عێراقدایە و هەر بۆیە پاڵپشتی مانەوەی دەکەین.
خەزعەلی گوتی: دوور خستنەوەی عادل عەبدولمەهدی، یارمەتی چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی عێراق نادات، بەڵکو دەبێ دەستووری عێراق هەموار بکرێتەوە و یاسای نوێ پەسەند بکرێت.
ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهل حەق، عادل عەبدولمەهدی بە کەسێکی پاک وەسف دەکات و دەڵێت، سەر بە هیچ ڕەوت و لایەنێکی سیاسیی نییە و توانای ئیدارەدانی وڵاتی هەیە.