سەرۆکی هەرێم جەخت لەسەقامگیری دەکاتەوە

0

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوە لە گەڵ شاندێکی ئەمریکی جەختی لەسەر پشتیوانی بۆ سەقامگیری عێراق کردەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤-١١-٢٠١٩، لەگەڵ (ڕۆبەرت کارەم) ڕاوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیى لە سێناتى ئەمەریکى و شاندى یاوەرى، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە بەڕێز باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق ئامادەى بوو، دوایین پێشهاتەکانى عێراق و ناوچەکە و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتەکانیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە پێویستیى عێراق بە ئارامى و سەقامگیریى سیاسیى و ئەمنى و تێگەیشتنى دروست لە داوا ڕەواکانى خۆپیشاندەران و خۆدوورگرتن لە توندوتیژى کردەوە.

دۆخ و پێشهاتەکانى ناوچەکە بەگشتیى و مەترسی سەرهەڵدانەوەى تیرۆر و چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەى، ڕەوشى ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمى کوردستان، هەروەها چەند پرسێکى دیکەى مایەى بایەخى هەردوولا، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەکە بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com