نوچە:مورادی
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، پارێزگاری نوێێ هەڵبژارد لەبەرامبەردا پارێزگاری پێشوو دانی پێدانانێت.
هەفتەی ڕابردوو، بەبڕیارێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نینەوا(مەنسور مەرعید) لەسەر کار لادرا. ئەوکات گوتی: ئەو بڕیارە یاسایی نییە چونکە پێشتر ئەم ئەنجوومەنە بەبڕیاری پەرلەمانی عێراق هەڵوەشاوەتەوە.
لهلێدوانێكی تایبهت به نوچه، سهعید مهمۆزینی، بهرپرسی راگهیاندنی لقی ١٤_ی پارتی له موسڵ، لهبارهی ههڵبژاردنی پارێزگاری نوێ رایگهیاند: ئەمڕۆ (یەکشەممە ٢٤-١١-٢٠١٩)، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەکۆبوونەوەیەکدا بەکۆی دەنگی ٢٣ ئەندام ”نەجم جبوری” فەرماندەی پێشووی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای بە پارێزگار هەڵبژارد.
ئهوهش له كاتێكدایه، كه پارێزگاری پێشوو (مەنسور مەرعید) دەڵێت ”ئەو دان بە بڕیار و دەرهاویشتەکانی ئەنجوومەنێک دانانێت، کە هەڵوەشاوەتەوە”.