نوچە-المیادین
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە ڕایگەیاند: تاوانباران و ئە و کەسانەی کە بوونەتە هۆی کوشتنی خۆپیشاندەرانی عێراق و هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە، دەبێ سزا بدرێن.
عەمار حەکیم، دەڵێت: جارێکی دیکە دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ خۆپیشاندانی هێمنانە و دەبی خشتەیەکی زەمەنی دیاری بکرێت تاکو وەڵامی داوای خۆپیشاندەرانی عێراقی بدرێتەوە.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، جەخت دەکاتەوە سەر ناساندن و سزادانی ئەنجامدەرانی تاوانەکانی ئەم دواییانە دژ بە خۆپیشاندەران و دەبێ ئەو لایەنانە بە شێوەی ئاشكرا سزا بدرێن.
حەکیم هەروەها دەڵێت، ویست و داواکاری خۆپیشاندەران دەبێ ئەولەوییەت بەندی بکرێت و کۆمەڵە یاسایەک بۆ دابینکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، بە زووترین کات پەسەند بکرێت.