هاوپەیمانی نەسر: بەغدا پایتەختە نەک هەولێر

0

نوچە-سومریە

دوای ئەوەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا، سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. هاوپەیمانی نەسر لە بەیاننامەیەکدا بە توندی ڕەخنەی لەم سەردانە گرت.

هاوپەیمانی نەسر، بەرامبەر بە دیداری نێوان مایک پێنس و سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی وەرگرتووە و ئیدانەی ئەم سەردانەی کردووە.

هاوپەیمانی نەسر ڕایگەیاندووە: ئەوە بەغدایە کە پایتەختی عێراقە نەک هەولێر. ئێمە ڕەخنەمان لە دەوڵەتی عێراق هەیە کە ئامادەکاری بۆ ئەم سەردانە کردووە.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە (٢٣-١١-٢٠١٩) مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا، دوای سەردانی بۆ بنکەی سەربازیی وڵاتەکەی لە ئەنبار، سەردانی هەولێری كرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، کۆبووەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکایان کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com