نوچە-یۆرۆ نیوز
برایان هوک، بەرپرسی دۆسیەی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خوازیاری داخستنی هەژماری تایبەتی بەرپرسانی ئێرانی لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە.
برایان هوک، لە گفتوگۆ لەگەڵ پێگەی بلۆمبێرگ وێڕای خستنەڕووی ئەم بۆچووونە، ڕایگەیاندووە: تا ئەو کاتەی خەڵکی ئێران بە تەواوی دەستیان بە هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕانەگات، دەبی هەژماری سەرانی کۆماری ئیسلامی بلۆک بکرێت.
هوک، بە دیاریکراوی ئاماژەی بە ڕابەری کۆماری ئیسلامی و سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران کردووە.