دوایین زانیاری له‌باره‌ی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران

0

نوچه‌: ئەلعەرەبیه‌

رێکخراوێكی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران رایدەگەیەنێت، کە چوار هەزار و ٣٠٠ خۆپیشاندەری وڵاتەکەی کوژراون و برینداربوون.

خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی ئێران دژی گرانکردنی نرخی سووتەمەنی لە شەوی هەینی ١٥-١١-٢٠١٩ـەوە لە چه‌ندین شاری گه‌وره‌ ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام به‌هۆی پچڕانی هێڵی ئینته‌رنێته‌وه‌ ژماره‌ی كوژراو برینداره‌كان روون نییه‌ و ده‌نگی خۆپیشانده‌رانیش ناگاته‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران.

موجاهیدینی خەڵق رایگەیاندووە: ژمارەی خۆپیشاندەرە بریندارکراوەکانی ئێران لە چوار هەزار خۆپیشاندەر تێپەڕیوە. هه‌روه‌ها ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە ٣٠٠ کەس و ناوی ٩٩ کەسیشی لەو کوژراوانە بڵاو کردووەتەوە.

ئەو رێکخراوە ئاماژەی بەوه‌داوه‌، کە هێزە ئەمنییەکان تەرمی کوژراوه‌كانیان بەرەو شوێنی نادیار دەبەن و رێگا نادەن بە کەسوکاریان بدرێنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، تەنیا لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ٤٨ هاوڵاتی بە گوللەی هێزە ئەمنییەکان شەهیدبوون و ٣٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com