نوچه
پارێزگارى هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌دات، ده‌بێت سه‌رجه‌م مۆلیده ئه‌هلییه‌كانى هه‌ولێر بۆ مۆلیده‌ى بێده‌نگ بگۆڕدرێن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٤-١١-٢٠١٩، د. فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر له پرێس كۆنفرانسێكدا راىگه‌یاند: “ده‌بێت هەموو مۆلیده‌كانی هەولێر، تا ١-٥-٢٠٢٠ بە مۆلیده‌ى بێ دەنگ بگۆڕدرێن”.
پارێزگارى هه‌ولێر گوتیشى “گۆڕینی مۆلیدەکان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر نرخی کارەبا نابێت، هه‌روه‌ها هەر کەسێک پابەند نەبێت بەو بڕیارە، رووبه‌ڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە”.
هه‌ر له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا پارێزگارى هه‌ولێر له‌باره‌ى دابه‌شكردنى نه‌وت گوتی “ئەو بڕە نەوتەی گەیشتووە دابەشمان کردووە، ئەوەشى دێ، ڕایناگرین و دەستبەجێ دابەشی دەکەین”.