نوچه
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاگاداربوون لە دیدار و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ئەو شاندە کۆدەبێتەوە کە سەدرانی بەغدایان کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە لەکاژێر ١٠ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤-١١-٢٠١٩، مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەو شاندەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە کە سەردانی بەغدایان کردبوو. دواتر شاندەکەش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی سەردانەکەیان دەخەنەڕوو.
رۆژی شەممە ٢٣-١١-٢٠١٩، شاندێکی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتبوون لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، خالید شوانی، وەزیری هەرێم، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیران و فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەوە.
شاندی هەرێمی کوردستان دوای دوو کاژێر کۆبوونەوەیان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندێکی هونەری ئەنجوومەنی وەزیران و دواتر کۆبوونەوەیان لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق، هیچ رێککەوتنێکیان واژۆنەکرد.
بهگوێرهی زانیارییهكان، نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێکی کۆتایی لەگەڵ بەغدا، بەڵکو تەنها گفتوگۆ و دانوستاندنیان کردووە لەسەر ئەوەی چی بکەن کاتێک کە هەرێمی کوردستان رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل رادەستی بەغدا دەکات و لە بەرامبەریشدا بەغدا چیان پێدەدات، بە تایبەت پرسی دانەوەی قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکان و دابینکردنی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.