وه‌ڵامی عه‌بادی ده‌درێته‌وه‌

0

نوچه‌

نوسینگه‌ی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەبارەی سەردانی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەولێر، وەڵامی سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر دەداتەوە و ده‌ڵێت ”ئاگاداری ته‌واوی ورده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌ بووین”.

دوای ئه‌وه‌ی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، سەردانی بۆ بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كرد و بەبێ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی بەغدا بكات، دواتر ئێوارەی رۆژی شەممە ٢٣-١١-٢٠١٩ گەیشتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.

دوای ئەو سەردانەی پێنس، حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك رەخنەی لە پێنس گرت و رایگەیاند ”به‌غدا پایته‌ختی عێراقه‌ نه‌ك هه‌ولێر”.

نووسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا وه‌ك وه‌ڵامێكی ناڕاسته‌وخۆدا رایگەیاندووە ”حکومەتی عێراق ئاگاداری تەواوی وردەکاریی سەردانەکە بووە و رێگای پێ داوە”.

نووسینگەی عەبدولمەهدی هەروەها رایگەیاندووە، کە سەردانەکە لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجام دراوە و چوونە هەولێریش بە رێککەوتن بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com