نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لێک تێگەیشتنێکی باش لە نێوان هەرێم و بەغدا دروستبووە بەئاراستەی ڕێککەوتن.
ڕۆژی شهممه (٢٣-١١-٢٠١٩)، شاندێكی ههرێمی كوردستان، كه لە هەریەک لە ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی، خالید شوانی وەزیری هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و د. ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم پێکهاتبوون، سهردانی بهغدایان كرد و لهگهڵ سهرۆك وهزیران و بهرپرسانی باڵای حكوومهتی عیراقی، باسیان لە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و چەند کێشەیەکی دیکەی نێوان هەرێم و بەغدا كرد.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێراوان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە سەردانی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغدا، ڕایگەیاند “لێکتێگەیشتنێکی باش لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی دروستبووە بە ئاراستەی ڕێککەوتن لەسەر پرسی بودجە هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق”.
دووبەردانی گوتیشی “لە ڕۆژانی داهاتوو ناردنی بودجەی هەرێم لە بەغداوە بەردەوام دەبێت، ڕەنگە لە بەرامبەردا حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش، لە دوای ١-١-٢٠٢٠ _وە ڕۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی بکات، واتە رادەستی حکوومەتی عێراقی بکات”.