نەوزاد عەلی-سلێمانی
بەرنامەی كاری ئەمڕۆی دانیشتنی پەرلەمانی عیراق کە بڵاو كرابوویەوە، بڕیاربوو تێدا چەند تەوەرێك گفتوگۆی لەسەر بكرێت و دەنگیان لەسەر بدرێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێراوان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە دواخستنی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان ڕایگەیاند”بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارانی عێراقەوە لە ناو هۆڵی کۆبوونەوە، یەکەم جار کۆبوونەوەکە بۆ نیو کاتژمێر دواخرا، لەگەڵ ئەوەشدا نەتوانرا رێژەی یاسای تەواو بکرێت، بۆیە سەرۆکی پەرلەمان بڕیاریدا کۆبوونەوەکە دوابخرێت بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو”.
بە پێی بەرنامەی کاری ئەمڕۆی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، دەبوایە دەنگ بدرێت لەسەر هەردوو پڕۆژەی، پەیوەندی كردنی عێراق بە هێڵی گواستنەوەی وشكانی ساڵی ١٩٧٥، پەیماننامەی پەیوەندی كردنی عێراق بە بازرگانی حەب ساڵی ١٩٩٥ و پڕۆژە یاسای قەرەبووكردنەوەی زیانمەندانی جەنگی داعش، هەروەها دەنگ بدرێت لەسەر چەند پڕۆژەیەكی دیكە.
هاوكات بە پێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش بڕیار بوو، وەزیری پیشەسازی و ماددە كانزاییەكانیش ئامادە دەبێت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی پەرلەمانتاران.