نوچە-ئاژانسەکان
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن، دوای ئەوەی کە هێزیکی ئەمریکا لە خاکی عێراقەوە گەیشتە شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، شەڕ و بەریەککهوتن لە نێوان هێزەکانی تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک دەستیپێکردەوە.
هەواڵ شەڕ و بەریەکەکهوتنی راستەوخۆ لە نێوان هێزەکانی سوپای تورک و هەسەدە لە لایەن ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریاوە پشتڕست کراوەتەوە.
شەڕەکە لە دەورووبەری شاری تەلتەمەر لە باکوری ڕۆژئاوای حەسەکە ڕوویداوە.
ئەم شەڕە دوای ئەوە دێ، کە لە پەیوەندی لەگهڵ تەلتەمەر ناکۆکی کەوتە نێوان تورکیا و روسیا، کە وەک بەشێک لە ناوچەی ئاگربەست دێتە هەژمار.
تەلتەمەر وەک شاڕێی پارێزگای حەسەکە، بە شارێکی ستراتیژی هەژمار دەکرێ و دەکەوێتە مەوداوی ٤٠ کیلۆمەتری حەسەکە و ٣٥ کیلۆمەتریش لە کۆبانی دوورە.