نوچه: ئاژانسه‌كان
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه ٢٣-١١-٢٠١٩) مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراودا گه‌یشته عێراق.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌ردانه له ناكاوه‌كه‌ی پێنس بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌یه‌تی له عێراق، تا ئێستاش ناوه‌ڕۆكی ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
سه‌ردانه له ناكاوه‌كه‌ی مایك پێنس له‌كاتێكدایه، كه خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدا و به‌شێك له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه ده‌ستیان پێكردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.