هیڵەکانی ئینتەرنێت بە ڕووی ئێرانیەکان داخراوە

0

نوچە-تایبەت

سەرباری ئەوەی، کە دەگوترەێ خۆپیشاندانەکانی ئێران لە بەشێک لە شارەکان کۆتایی پێهاتووە و دۆخەکە بەرەو ئاسایی بوون دەچێ، چاودێرانی سیاسی و شارەزایان دەڵێن، هیڵەکانی ئینتەرنێت ئێستاش بە رووی خەڵکی ئێراندا داخراوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێ، کە حکومەتی ئێران، بەڵێی کرانەوەی هێڵەکانی ئینتەرنێتی بە هاوڵاتیان داوە، بەڵام راپۆرتە مەیدانییەکان باس لە داخرانی ئینته‌رەنێت دەکەن و تەنها بە رێژەیەکی سنووردار هێڵەکان لە چەند شارێک کراونەتەوە.

لە نەبوونی ئینتەرنێت و ڕێگەپێنەدان بە ئاژانسەکانی هەواڵ و میدیاکارانی بیانی بۆ ڕووماڵکردنی هەواڵ و ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئێران، زانیاریەکی ورد و باوەڕپێکراو لە چەند و چۆنی ئەم ڕووداوانە لە بەردەست دا نییە، بە تایبەت، کە ئاماری کوژراو و بریندارەکان ئێستاش بە ڕوونی نادیارە.

نێت بلاکز، پێگەی چاودێری ئینتەرنێت باس  ڕاپۆرتێکی لە بارەی داخرانی هێڵەکانی ئینتەرنێت بڵا وکردۆتەوە و ئەم ڕاپۆرتانەی پشتڕست کردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com