نوچە-ڕۆیتەرز
کاندیداتۆرەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی ئەمریکا، لە هەڵوێستی جیاجیدا، پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێرانی دەخەنەڕوو.
سیناتۆر ئلیزابێت ڤارن و ژمارەیەکی دیکە لە کاندیداتۆرەکانی پارتی دیموکراتی ئەمریکا، پاڵپشتی خۆپیشاندەرانی ئێرانی دەکەن.
ئەلیزابێت ڤارن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە ساڵی ٢٠١٠ لە تویتەرێکدا نووسیویەتی: خەڵکی ئێران هاتوونەتە سەرشەقام، تاکوو دژ بە گەندەڵی و ستەم راپەڕن. لەم شەڕەدا بێ گومان خەڵکی ئێرانە، کە بە سەر دەسەڵاتدا سەردەکەوێ.
خولیان کاسترۆ، کاندیدێکی دیکەی دیموکراتەکان، ستایشی ئازایەتی و خرۆشانی خەڵکی ئێرانی کردووە و پچڕاندنی هێڵەکانی ئینتەرنێتی لە لایەن حکومەتەوە ئیدانە کردووە.