نوچە-الجزیرە
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵیت، سعودیە وەک وڵاتێکی لایەن لە شەڕی ناوخۆی یەمەن، بە رێژەی ٨٠%_ی هێرشە ئاسمانی و بۆردوومانەکانی بۆ سەر ئەم وڵاتە کەم کردۆتەوە.
مارتین گریفیس، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، لە راپۆرتێکدا کەم بوونەوەی هێرشە ئاسمانیەکانی سعودیە بە رێژەی ٨٠% پشتڕاست دەکاتەوە.
ئەم بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان، پێشوازی لەم سیاسەتەی سعودیە دەکات و دەشڵێت ”ئەم هەوڵانە بە ئاراستەی کەمکردنەوەی ئاڵۆزیەکانی یەمەنە”.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم راپۆرتە، گوتەبێژی حوسیەکانی یەمەن رایگەیاند، راپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان بنەمای نییە و دوورە لە راستی.