نوچە-ئاژانسەکان
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئەهواز، لە بڵاوکردنەوەی ڕاگەییندراوێک و لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی خۆجێی رایگەیاند، لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکانی ئێران، تاکوو ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو، تەنها لە شاری ئەهواز و شارەکانی دەورووبەری، لانیکەم ٦٠ خۆپیشاندەر کوژراون.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئەهواز، هەروەها ناونێشانی ٣٤ کەس لە کوژراوەکانی بڵاو کردۆتەوە.
ئەم رێکخراوە سەرکوتی خۆپیشاندانی ئاشتیانەی خەڵکی نەتەوەی عەرەبی لە ئەهواز، ئیدانە کردووە و راشیگەیاندووە، کە ئێران تاوانی لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە.
رێکخراوەکە داوایەک روو لە کۆمەڵگای جیهانی بڵاو کردۆتەوە و داوای لە رێکخراوە کانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ کردووە، كه کۆتایی بە حەمامی خوێن بێنن، کە ئێران وەڕێخستووە.
رێکخراوەکە داواش دەکات، کە رژێمی ئێران وەڵامدەر بێت و ناسنامەی کوژراوەکان بە تەواوەتی بڵاو بکاتەوە.