نوچە-سکای نیوز
وەزیری دەرەوەی بەحرێن، ئێران بەوە تۆمەتبار دەکات لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق بەرەدوامە و رێگرە لە بەردەم سەقامگیری و ئاسایشی ئەم وڵاتە.
خالد بن احمد آل خلیفه، وەزیری دەرەوەی بەحرێن دەڵێت، دەستوەردانەکانی ئێران، رێگرە لە بەردەم سەقامگیری و پێشکەوتنی عێراق و هەروەها ئەم سیاسەتی ئێران لە لوبنانیش بەردەوامە و بە رێگەی حزبوڵڵا دەستوەردان لە کاروبارەکانی ئەم وڵاتە دەکات.
بە گوتەی وەزیری دەرەوەی بەحرێن، هەر جۆرە هەوڵێکی سیاسی لە عێراق و لوبنان، بۆ سەقامگیرکردنی دۆخی ئەم دوو وڵاتە بە رێگەی ئێرانەوە شکست دێنێ.