نوچه
گوتەبێژی دەزگای دادی ئێران دەستگیرکردنی ١٠٠ کەس لە سەرپەرشتیکارانی خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی راگەیاند.
غوڵام حوسێن ئیسماعیلی، گوتەبێژی دەزگای دادی ئێران لە میانی سەردانێکیدا لە گرتووخانەی ئهڤین_ی تاران رایگەیاند: تەنیا سوپای پاسداران ١٠٠ کەس لە سەرپەرشتیکارانی خۆپیشاندانەکانی دەستگیرکردووە و لێژنەی تایبەتییان بۆ لێپرسینەوە لەو دەستگیرکراوانە پێکهێناوە.
بە گوتەی ئیسماعیلی، لێپرسینەوە لە سەرپەرشتیکارانی خۆپیشاندانەکان دەستیپێکردووە و ئەوانەی تۆمەتیان بەسەردا ساخ دەبێتەوە مامەڵەی تووندی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت.
گوتەبێژی دەزگای دادی ئێران راشیگهیاندووه “ئەو ئاژاوەگێڕانەی موڵکی گشتیان تێکداوە لە خەڵکی ناڕازی لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین جیاوازن، بۆیە ئەوەی تۆمەتی تێکدەرانەی بەسەردا ساخ نەبێتەوە و تەنیا ناڕازی بووە، ئازاد دەکرێت”.
ئیسماعیلی دەشڵێت “لەنێو گیراوانی ئێراندا لایەنگرانی شا هەن و لە شارە سنوورییەکانیش ئەندام و لایەنگرنی لایەنە جیاخوازەکان هەن”.