یەکێتی ئەوروپا ئیدانەی سەرکوتی خۆپیشاندەران دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

مایا کوچیانچیک، گوتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە هەڵوێستی فەرمی ئەم یەکێتییەی خستەڕوو.

گوتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، داوا لە حکومەتی ئێران دەکات، گرەنتی دەستاودەست كردنی ئازادانەی زانیاری بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە فەراهەم بکات و هاوکات جەختیش دەکاتەوە، کە رژێمی ئێران دەبێ ڕێگە بدات هاوڵاتیان دەستیان بە ئینتەرنێت رابگات.

کوچیانچیک لە بەیانێکی فەرمیدا ئاماژەی بە کوژران و برینداربوونی سەدان خۆپیشاندەری ئێرانی کردووە و دەشڵێت ”دەبێ کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆی ئاشتیانە بێتە چارەسەرکردن”.

ئەم بەرپرسەی یەکێتی ئەوروپا هیواخوازە، کە هێزە ئەمنیەکانی ئێران بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی ئێرانی لە هەر جۆرە توندوتیژییەک خۆبەدوور بگرن و رێگە بە خۆپیشنادانی هێمنانە بدەن.

گوتەبێژی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، هەروەها ئیدانەی سەرکوت و توندوتیژی هێزە ئەمنیەکانی ئێرانی کردووە و دەڵێت، سیاسەتی سەرکوتی ئەم هێزانە مەحکوم دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com