نوچە-ئاژانسەکان
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا دەڵێت، تورکیا دڵنیایی داوەتە مۆسکۆ، کە سەرباری لێدوانی پێشووی بەرپرسانی ئەم وڵاتە، لە ئەجیندای ئەنقەرەدا نییە، کە ئۆپەراسیۆنێکی نوێێ سەربازی بۆ سەر سوریا ئەنجام بدات.
ئەم لێدوانەی سێرگی لاڤرۆڤ لە بارەی دڵنیا کردنەوەی مۆسکۆ لە ئەنجام نەدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە کاتێکدایە، کە وەزیری دەرەوەی تورکیا، دوو رۆژ بەر لە ئیستا ڕایگەیاند: پلانی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ڕوسیا دەشڵێت، هێزەکانی سوریای دێموکراتی (ههسهده) بە تەواوەتی پاشەکشەیان لەو شوێنانە کردووە، کە پێشتر رێککەوتنی لە سەر کراوە.