فەرەنسا هۆشداری دەداتە ئێران

0

نوچە-ڕۆیتەرز

دەوڵەتی فەرەنسا داوا لە ئێران دەکات، کۆتایی بە سیاسەتی دەستوەردان لە سوریا بهێنێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا جەختیش دەکاتەوە، کە وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل دەمێنێتەوە و پشتیوانی لە ئەمن و ئاسایشی ئەم وڵاتە دەکات.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، وێڕای ئەوەی، کە هۆشاری دەداتە ئێران، دەشڵێت ”فەرەنسا پابەندە بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل”.

گوتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی فەرەنسا هەروەها دەڵێت، قەیرانی سوریا رێگاچارەی سەربازی نییە و دەبێ ئێران کۆتایی بە دەستوەردانەکانی لەم وڵاتە بهێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com