له‌كاتی دامه‌زراندن، هەندێک پۆست لە بازاڕدا ده‌فرۆشرێته‌وه‌

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، ئەو هەلی دامەزراندنانەی لە کەرکوک ڕاگەیەندراون، هەلی دامەزراندنی بۆ کورد زۆر کەم دەبێت. ده‌شڵێت ”هەندێک پۆست لە بازاڕدا بەنرخێکی دیاری کراو فرۆشراون”.  

حکوومەتی عێراقی دوو هەزار و ٨٤١ هەلی دامەزراندنی بۆ پارێزگای کەرکووک ڕاگەیاندووە، ئەو دامەزراندنانەش هی کۆتایی ساڵی ٢٠١٨یە و دەبوایە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ ڕاگەیەندرابان، بۆ ئەو ژمارە هەلی کارە، ٨٠ هەزار کەس خۆیان ناونووسکردووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک، لە بارەی دابەشکردنی دامەزراندنەکان لە نێوان نەتەوەکاندا ڕایگەیاند “دەکەوێتە سەر ئەو هەلی کارانەی، کە بۆ چ فەرمانگەیەکن و لە کوێیە و چەند دەرفەت بە خەڵکی کەرکوک دەدرێت، ئەگەر دامەزراندنەکان لە بەغداوە یان لە پارێزگاوە دابەشبکرێن، ئەوا هەلی دامەزراندن بۆ کورد زۆر کەمدەبێت”.  

عەسکەری گوتیشی”لە کەرکوک هیچ دەرچەیەک نییە بۆ کورد، کە بتوانێت بوون و ئەولەویەتی خۆی بەرگری لێبکات؛ بەڵکو ئەوەی، کە هەیە دەڵێن دەبێت، ٣٢% بۆ کورد بێت، ئەوەش بە تەنها کورد لێی زەرەرمەند دەبێت”.

ئەو ئەندامەی لیستی برایەتی، دەشڵێت “من پێموایە، کە لەو لە ٣٢% وەش کە دیاری کراو زۆڵم لە کورد دەکرێت، چونکە هیچ داودەزگایەک نییە لە سەنگەری پاراستنی پشکەکانی کورد بێت لە کەرکوک، بۆیە ئەگەر بکرێت زۆرینەی عەرەب دەبێت، ڕەنگە هەندێک گەندەڵیشی تێبکەوێت، لە ساڵانی ڕابردووش گوێمان لێبووە، کە هەندێک پۆست لە بازاڕدا بەنرخێکی دیاری کراو فرۆشراون، بۆیە دوور نییە ئەمە دووبارە بێتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com