هەولێر یادی دانیال میتران دەکاتەوە

0

نوچەنێت

لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی سەرکونسوڵی فەرەنسا و پارێزگاری هەولێر، یادی هەشت ساڵەی كۆچی دوایی دانیال میتران كرایەوە.

(دانیال میتران) ژنێکی مرۆڤ دۆست و سیاسەتمدار بوو. هاوسەری فرانسۆ میتران سەرۆکی پێشوی فەرەنسا بوو. هاوسۆزییەکی زۆری بۆ کێشەی کورد هەبوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١-١١-٢٠١٩، ڕێکخراوی (ڕەگ) بۆ هۆشیاری و ڕاگەیاندن، بە ئامادەبوونی سەرکونسوڵی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان و فرسەت سۆفی پاریزگاری هەولیر، مەراسیمێکی بۆ ڕێزلێنان و یادکردنەوەی دانیال میتران هاوسەری فرانسوا میتران، سەرۆک کۆماری پێشوی فەرەنسا بەڕێوەبرد.

لەم مەراسیمەدا، باس لە رۆڵ و پێگەی (دانیال میتران) وەک سیاسەتمەدارێکی بەهێزو ژنێکی مرۆڤ دۆست کرا کە بەهۆی پاڵپشتییەکانی بۆ کورد نازناوی (دایکانی کورد)ی لێنرابوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com